English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی بۆ ئه‌م توێژه‌ دەرکرد
2019-09-17 [12:28 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە وێنەیەکی ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كووتووه‌ و واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی یەک ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەک مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کە دووبارە لە لێژنەکانی پزیشکی تێهەڵچوونەوە پشکێنراون و رێژەی یاسایی خاوەن پێداویستی تایبەتیان پێدراوە.


لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەم مووچەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2018ـەیە بەپێی لیستی هاوپێچ بۆ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ئیدارەی گەرمیان بەمەرجێک پەسەندی وەزارەتی داراییان هەبووبێت و لە پشکنینی نوێ و پزیشکی دەرچووبن، پارەکەش هەریەک لەسەر بوودجەی بەرێوەبەرایەتی خۆی خەرج دەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاو کردبووەوە، "لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت".

دەقی نووسراوەکە:

 





ئەم هەواڵە 5917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad