English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکانی ئەفغانستان راگەیاند
2019-09-17 [12:50 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە ئەفغانستان روویاندا کە بەهۆیەوە لانیکەم 27 کەس کوژران، بزووتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند. 

یەکێک لە تەقینەوەکان لەرێگەی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجامدرا، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانی ئەشرەف غانی، سەرۆکی ئەفغانستانی کردە ئامانج لە پارێزگای پاروان لە باکووری ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا 24 کەس کوژراون و 31 کەسی دیکەش برینداربوون کە منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن. بریندارەکانیش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی وەزیر ئەکبەرخان.

یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، خۆکوژەکە بە ماتۆڕێکەوە لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی ناوچەکە خۆی تەقاندووەتەوە. 

بەگوێرەی سەرچاوە نێوخۆییەکانیش، سەرۆکی ئەفغانستان لە شوێنی رووداوەکە بووە، بەڵام لە تەقینەوەکە هیچ زیانی بەرنەکەوتووە. 

تەقینەوەیەکی دیکەش لە ناوەڕاستی کابوول لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا روویدا و لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا. 

بزووتنەوەی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکان راگەیاند. 

تەقینەوەکان لە کاتێکدان، سەرەتای ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان بە "مردوو" ناوبردبوو. 

بزووتنەوەکەش رەتیانکردەوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان بکەن و سوێندی ئەوەیان خواردبوو کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەفغانستان کە لە 28ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن، تێکبدەن.





ئەم هەواڵە 2353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad