English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و بەرھەم ساڵح تاوتوێی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان دەكەن
2019-09-18 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و بەرھەم ساڵح كۆدەبنەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش كۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجامدەدات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان و پرسی بودجە و كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوولا بكەن.

جگە لەو كۆبوونەوەیە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە. ھاوكات بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە ھەولێر و دواتر لە دھۆك بەشداری لە چەند چالاكییەك بكات.

ئێوارەی دوێنێ 17/9/2019 بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران گەیشتنە ھەولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.





ئەم هەواڵە 2503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad