English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
2019-09-18 [10:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ و په‌شێمانی خۆیان ڕابگه‌ێنن و بۆ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی که‌ خۆیان پێشێلیان کردووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌و کات له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌و ڕێکه‌وتنه‌ ده‌کرێت دانوستان بکرێت و ئه‌مریکاش به‌شدار بێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هیچ دانوستانێک له‌ هیچ ئاستێکدا له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان ناکرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئایه‌تووڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، سیاسه‌تی زیاترکردنی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران هیچ بایه‌خێکی نییه‌ و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی یه‌ک ده‌نگ له‌و بڕوایه‌دان که‌ له‌ هیچ ئاستێکدا له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان دانوستان ناکرێت.

خامه‌نه‌ئی ئاماژه‌ به‌وه‌ كرد، چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی وڵات له‌ ده‌ستی خه‌ڵکه‌ و نابێت متمانه‌ به‌ بێگانه‌کان بکرێت، به‌م حکوومه‌ت و ئه‌و حکومه‌ت نابێت هیوامان هه‌بێت، نابێت چاوه‌ڕوانی ده‌ستی وڵاتانی دیکه‌ بین.

ئایه‌تووڵا خامنه‌یی باسی له‌وه‌ش كرد، درگاکانی په‌یوه‌ندی به‌رووی وڵاتانی دیکه‌ داناخه‌ین، ئێمه‌ داوای په‌یوه‌ندی و وتووێژ له‌ گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌که‌ین به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا له‌و بڕوایه‌داین که‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی وڵات له‌ ده‌ستی خه‌ڵکه‌ نه‌ک وڵاتانی ده‌ره‌وه‌.

روونی كرده‌وه‌، هه‌ندێک کات ده‌ڵێن دانووستانی بێ مه‌رج، جارێک 12 مه‌رج ڕاده‌گه‌یێنن، ئه‌مه‌ش بۆ شڵه‌ژاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان پیلانێکه‌ بۆ سه‌رقاڵکردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ئه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ فریو نادرێین له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕێگاکه‌مان ڕوونه‌ و ده‌زانین چی ده‌که‌ین.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ و په‌شێمانی خۆیان ڕابگه‌ێنن و بۆ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی که‌ خۆیان پێشێلیان کردووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌و کات له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌و ڕێکه‌وتنه‌ ده‌کرێت دانوستان بکرێت و ئه‌مریکاش به‌شدار بێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش هیچ دانوستانێک له‌ هیچ ئاستێکدا له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان ناکرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad