English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن
2019-09-18 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌ و له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌ر دوو لاوه‌ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 18/9/2019  سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە دکتۆر فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر. لەوبارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

 

لەو دیدارەدا کە هوشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هه‌روه‌ها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و تەئکید لە پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad