English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای کوێت ئامادەی جنگ دەبێت
سوپای کوێت
2019-09-18 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


سوپای كوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك ئامادە دەبێت.

جێگری سەرۆكوەزیران، وەزیری بەرگریی بە وەكالەت و وەزیری دەرەوەی كوێت، سەباح خالید حەمەد داوای لە سوپای وڵاتەكەی كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك كە ببێت بە هۆی شڵەژانی ئاسایش و سەقامگیری کوێت، لەوپەڕی ئامادە‌باشی دابێت.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی كوێت بڵاویكردەوە، سەباح خالید حەمەد لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سوپا كۆبووەتەوە و جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە سوپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و رووداوێك كە ببێت بە هۆی شڵەژانی ئاسایش و سەقامگیری لە کوێت و ناوچەكە لەوپەڕی ئامادە باشیدا بێت.

دوای ئەوەی سێ‌ رۆژ لەمەوبەر فڕینی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە كەناراوەكانی شاری كوێت بەدی كرا، رێوشوێنە ئەمنییەكان لەم وڵاتە بە تایبەتیش لە دامەزراوە گرنگەكان توندكران.

 





ئەم هەواڵە 8431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad