English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆیەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا جێدەھێلێت 
2019-09-18 [12:16 PM]

ZNA  - ھەولێر




مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایەرن میونشن و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا وادەی وازھێنانی لە یارییە نێودەوڵەتیەکان راگەیاند. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ، نۆیەری تەمەن ٣٣ ساڵ بڕیاریداوە دوای یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ واز لە یاری نێو دەوڵەتی بھێنێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نۆیەر بڕیاریداوە دوای یۆرۆی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا جێ بھێلێت و بەشداری لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ نەمات کە بڕیارە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام بدرێت . 

لەلایەکی دیکە سەرچاوەکانی ھەواڵ باس لەوە دەکەن وازھێنانی نۆیەر پەیوەندی بەو رکابەرییە ھەیە کە لەنێوان نۆیەر و تێرشتیگن ھەیە ، بەشێوەیەک شتیگن بێزاری خۆی دەربڕی بوو لەسەر ئەوەی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە و راھێنەر یواکیم لۆف تەنھا پشت بە نۆیەر دەبەستێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad