English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عومەری سەید عەلی پەیامێك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات
2019-09-19 [08:45 AM]

ZNA-هەولێر


عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی رای دەگەیەنێت، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك رێکخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە رای گەیاند، زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی‌ و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش داوە، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی دەکاتەوە، هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین.

رۆژی شەموو 14ی ئەیلوول عومەر سەید عەلی به‌ 28 ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وەک رێكخه‌ری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
 





ئەم هەواڵە 3007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad