English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زه‌ریف هۆشداری شه‌ڕێك ده‌دات
2019-09-19 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، نیشاندانی ده‌ربڕینه‌كان "كرده‌وه‌یه‌ك له‌ كرده‌وه‌كانی شه‌ڕ" له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه‌ سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سعودیه‌، ره‌نگه‌ بۆ هێنانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌ دژی ئێران.

زه‌ریف له‌ تویته‌ری خۆی وتی، "كرده‌یه‌وه‌ك له‌ كرده‌وه‌كانی شه‌ڕ یاخود وروژاندنی شه‌ڕه‌؟ پاشماوه‌ی تیمی بی "وهاپه‌یمانه‌ قۆرخكاره‌كان" هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، دۆناڵد ترامپ بهێننه‌ ناو شه‌ڕێك و ئه‌نجامی بدات.

پێشتریش زه‌ریف وتی، تیمی بی ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌نێویان سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ و شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ ئه‌میر محه‌ممه‌دی كوڕی سه‌لمان، كه‌ پاڵ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپه‌وه‌ بۆ ملاملانێ له‌گه‌ڵ تاران ده‌نێن.

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌ سه‌ر سعودیه‌ "كرده‌وه‌یه‌كه‌ له‌ كرده‌وه‌كانی شه‌ڕ."

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad