English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لەبارەی چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەکەی کەنداو بەیاننامەیەک دەردەکات
2019-09-19 [12:13 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەکەی کەنداوی عەرەبی، بەیاننامەیەک دەردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی لە ئەستۆی وڵاتەکان خۆیانە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتی کردووەتەوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی.

لەکاتێکی زووتری ئەمڕۆدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاری داوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی.

پێشتر لە رۆژی چوارشەممە شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری دا بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایش و پاراستنی دەریاوانی لە کەنداوی عەرەبی.

هاوپەیمانییەکە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند کەشتییەک لەلایەن ئێرانەوە، پێک هێنرا.

ئامانجی هاوپەیمانییە نوێیەکە، پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانییە لە کەنداوی عەرەبی و گەرووەکانی هورمز و بابولمەندەب.

 





ئەم هەواڵە 2506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad