English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسى سلێمانى راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌
2019-09-19 [12:24 PM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌له‌هەڵمەتی‌ شەوانەی‌ هێزەکانی‌ پۆلیس بۆ دەستبەسەرداگرتنی‌ چەک‌و ئوتومبیل‌و ماتۆرسکیلی‌ بێ مۆڵەت بەردەوامە

راشیده‌گه‌یه‌نن ، شەوی‌ ڕابردو هێزەکانی‌ پۆلیس لەناو شاری‌ سلێمانی‌‌و سەرجەم قەزاو ناحییەکان چەندین بازگەی‌ کاتییان دانا بەمەبەستی‌ دەستبەسەرداگرتنی‌ چەک‌و ئوتومبیل‌و ماتۆرسکیلی‌ بێ مۆڵەت.

لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ١٢ دەمانچەو دو کڵاشینکۆفدا کە بێ مۆڵەت بون‌و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی‌ لێپرسینەوەی‌ یاسایی کرانەوە.

هەروەها دەستبەسەر شەش ئوتومبیل‌و ١٣٨ ماتۆرسکیلدا گیرا کە بێ سەرەتاو بێ بنەما بون.

هەر لەهەڵمەتەکەدا دەستبەسەر ٥٠٦ پەردەی‌ ڕەشی‌ جامی‌ ئوتومبیلدا گیرا کە لەڕوی‌ یاساییەوە ڕێگە پێنەدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌شڵێت ،  بەردەوام دەبین لەهەڵمەتەکانی‌ بۆ ڕێگرییکردن لەکاری‌ نایاسایی‌و دابینکردنی‌ هێمنی‌‌و ئارامیی بۆ سەرجەم دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad