English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هێز بۆ سعودیه‌ ده‌نێرێت
2019-09-21 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌هێزكردنی هێزی به‌رگری ئاسمانی و مووشه‌كی سعودیه‌، لای خۆیه‌وه‌ ئێران ده‌ڵێت، هه‌رلایه‌ك ئه‌گه‌ر هێرشێكی بچوكیش ئه‌نجام بدات، هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات.

دوای گه‌وره‌ترین هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعودیه‌ كه‌ واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ ئێرانی تۆمه‌تبار كرد، دوێنێ هه‌ینی دۆناڵد ترامپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌هێزكردنی هێزی به‌رگری ئاسمانی و مووشه‌كی سعودیه‌ ده‌ربڕی.

وه‌زاره‌تی به‌گری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" وتی، پرۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كان ژماره‌یه‌كی ئاسایی له‌ سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ژماره‌یان چه‌ن هه‌زار سه‌ربازێك ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سروشتی هێزێكی به‌رگریكاریان هه‌یه‌.
پنتاگۆن باسی له‌ئه‌نجامدانی پلانێكی به‌په‌له‌ كردوه‌، ئه‌ویش كه‌ره‌سته‌ و پێداویستی به‌رگری راده‌ستی هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئیمارات ده‌كات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران جه‌نه‌رال حوسێن سه‌لامی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی راوه‌دووی هه‌ر ده‌ستدرێژیكارێك ده‌نێت، ئه‌گه‌ر هێرشێكی بچوكیش ئه‌نجام بدات، هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات.

سه‌لامی باسی له‌وه‌ كرد، ئاگادار بن، ده‌ستدرێژی دیاریكراو به‌ دیاریكراوی نامێنێته‌وه‌، هه‌وڵی سزادانی ده‌ده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین تاكو هه‌ر ده‌ستدرێژیكه‌رێك له‌ناوده‌به‌ین.

 

رۆیته‌رز

 





ئەم هەواڵە 4648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad