English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵا: هه‌ر شه‌ڕێك رووبدات ئێران، سعودیه‌ له‌ناو ده‌بات
2019-09-21 [10:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی هۆشداریدا له‌وه‌ی مه‌رج له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی ئێران بكرێت، وتی، ئه‌م شه‌ڕه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات كۆماری ئیسلامی سعودیه‌ له‌ناو ده‌بات، داوای له‌ ریاز و ئیماراتيش كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی پێداویستی به‌رگری ئاسمانی زیاتر بكڕن، پێویسته‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن رابگرن.

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رایگه‌یاند، كڕینی پێداویستی نوێی به‌رگری هه‌روه‌ك كڕینی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سودی بۆ ئارامی سعودیه‌ نابێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هێرشه‌كانی 14ی ئه‌یلول بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی به‌كار هات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه‌ توانای زۆریان هه‌یه‌ و گۆڕینی ئاراسته‌یان هه‌یه‌.

نه‌سروڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شه‌ڕ دژی ئێران، یاری نییه‌ چونكه‌ له‌ناوتان ده‌بات، ئێوه‌ ماڵتان له‌ شوشه‌یه‌ و ئابووریتان له‌شوشه‌یه‌ هه‌روه‌ك شاره‌ شوشه‌ییه‌كانی له‌ ئیمارات دروستكراوه‌، وتیشی، ئه‌م هێرشه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه‌ی كرده‌ نیوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سه‌ر به‌ ئارامكۆ، هێز و توانای هاوپه‌مانانی ئێران ده‌رخست.

روونی كرده‌وه‌، كڕینی سیسته‌می نوێی به‌رگری بۆ پاراستنی بواری ئاسمانی سعودیه‌، خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێت و سوودی نییه‌، بۆیه‌ كه‌مترین خه‌رجی بۆ سعودیه‌ و ئیمارات ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن بوه‌ستێنن.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad