English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و یەکترقبووڵکردن دەکەينەوە
2019-09-21 [10:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی 49مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستانەوە، جەختی لەسەر كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە كرده‌وه‌.

 

دەقی پیرۆزبایینامه‌ی نێچیرڤان بارزانی:

 

بە بۆنەی چل و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستانەوە، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان. بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە له‌ رۆڵ و ئەرکى پڕ بەهايان ده‌ڕوانين.

 

هەر بەم بۆنەیەوە دووبارە جەخت لەسەر كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە دەکەينەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە کاری دڵسۆزانه‌ى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکات بۆ نیشتمان و گەلەکەمان.

 

هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازين.            

 

نێچیرڤان بارزانی

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 2257جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad