English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی پاككردنه‌وه‌ی خۆرھەڵاتی فوراتی سوریا ده‌كات
2019-09-21 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان وتی، خۆرهه‌ڵاتی فورات لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە کە دەستدرێژیی دەکەنە سەرمان و گرفت بۆ ناوچەکەمان درووستدەکەن، رادەماڵین و پاکدەکەینەوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو نیویۆرک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک سازکرد، رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت پرسی ئیسرائیل چارەسەربکات. لە ساڵی ١٩٤٨ەوە، ئەو خاڵەی کە پێی گەیشتووین، ئاشکرایە. ئەم پرسه‌ی چارەسەرنەکردووە. ئیسرائیل بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان قبوڵ ناکات. با وەڵامی ئەمەمان بداتەوە. لەرووی خاکی ئیسرائیل تا ساڵی ١٩٤٨ دەیڵێم، ئایا ھەمان ئیسرائیلە؟

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان باسی له‌وه‌ كرد، ناوچه‌ی خۆرھەڵاتی فورات لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە کە دەستدرێژیی دەکەنە سەرمان و گرفت بۆ ناوچەکەمان درووستدەکەن، رادەماڵین و پاکدەکەینەوە. باوەڕمان بەمجۆرەیە.

ئەردۆغان دەلێت: "لە ئێستادا لە ناوچەکەمان داعش گەیشتۆتە خاڵی نەمان. ئێستا رێکخراوێکی دروستکراویان ھێناوەتە دی. کرانەوەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات واتە ھەسەدە. لە راستیدا ئەوە ھەڵخەڵەتێنەرە، ئەوە بۆ پەردەپۆشکردنە. ئەوانە ھیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە. دەتوانین بڵێین ئەوە چەتری رێکخراوی تیرۆریستییە".

سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "باوەڕم وایە ئەو ھەنگاوانەی کە لە باکوور و باکووری خۆرھەڵاتی سووریا دەھاوێژرێن، تا رادەیەکی جددیی پشتی رێکخراوی تیرۆریستیی دەشکێنێت".

 ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ھەر وشەیەک کە ئیسرائیل دەیڵێت نابێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قبوڵی بکات، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێنج لەسەر پێنج قبوڵی نەکات. بابەتەکە ئەوەیە".

 

aa





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad