English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئینگلیزەکان چاویان لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنەیە 
2019-09-21 [11:28 AM]

ZNA – ھەولێر



ھەردوو یانە گەورەکەی ئینگلتەرا مانشستەر یونایتد و ئەرسنال چاویان بڕیووەتە دوو یاریزانی گرنگی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی بڕیووەتە یاریزان ئیڤان راکیتیچ و ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سۆلشایەری راھێنەری شەیتانە سوورەکان سەرسامە بە تواناکانی راکیتیچ و داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی راکیتیچ بگوازنەوە ریزەکانی یانەکەی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی کێشەی لە ھێلی بەرگری ھەیە و ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی مۆربکات . 

ھەردوو یاریزان ئۆمتیتی و راکیتیچ لە ئێستادا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە یاری ناکەن لەبەر ئەمە گواستنەوەیان ئاسانتر دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad