English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان : بیرم لە رۆیشتن نەکردووتەوە 
2019-09-21 [11:40 AM]

ZNA – ھەولێر




زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت ، تا دوا خولەک لە راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید بەردەوام دەبم و بیر لەرۆیشتن ناکەمەوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی زێدان رایگەیاند : کاتێک دەگوترێت مۆرینیۆ دەبێتە جێگرەوەی من لە راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید ، ئەم قسانە دڵتەنگم ناکەن ، چونکە ئەمە واقیعە . 

زێدان گووتیشی : لە کاری راھێنەرایەتی فێربووم کە بەھێز بم و تا دوا سات کاربکەم و دان بەخۆ دابگرم و خۆم بەدەستەوە نەدەم . 

زێدان راشیگەیاند : ھەرگیز بیرم لە رۆیشتن نەکردووتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە لە ئێستادا بیر لەوە دەکەمەوە چۆن لە یارییەکانی دیکە سەرکەوتن بە دەست بھێنم . 

بەھۆی شکستی یانەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لەبەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان ، پاڵەپەستۆیەکی زۆر کەوتووتە سەر زێدانی راھێنەر بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی یانەی شاھانە باشتر بکات ئەگەر نا لە ئەرکەکەی دوور دەخرێتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad