English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ئه‌رشیفی جوله‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌
2019-09-21 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی جوله‌كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوو، رێككه‌وتنێك له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌رشیفانه‌ تاكو ساڵی 2004 له‌ عێراق بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری رۆشنبیری عێراق عه‌بودلئه‌میر حه‌مه‌دانی رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی تا ساڵی 2021 به‌رده‌وامه‌، حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، هه‌زاران پارچه‌ شوێنه‌واری به‌قاچاخبراو له‌ عێراق له‌ ماوه‌ی دواییدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌، وتیشی، ئه‌رشیفی جوله‌كه‌ له‌ ساڵی 2004 گه‌یشته‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی و پاسه‌وانیلێكردنی بوو، بۆیه‌ هه‌ردوو حكومه‌ت تاكو دوا مۆڵه‌ت كه‌ 2021ه‌ ئه‌و ئه‌رشیفه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌رشیفی جوله‌كه‌ی عێراق تاكو ئێستا له‌ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی دایه‌، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا به‌م رێككه‌وتنه‌ی واژوو كراوه‌، پابه‌نده‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad