English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سعودیە دەکات
2019-09-22 [05:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەی سعودیە کراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکانی سەر ئارامکۆ بکات، بەڵام دوای چوار رۆژ لیژنەکە تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەنهایە لە بەکارهێنانی وشەی شەڕ و گوتاری تووند لە دژی ئێران، لەکاتێکدا سەرۆکەکەی هاوشێوەی سعودیە و ئیمارات تەنها باسی سزا دەکات و زمانێکی نەرمتر بەکاردەهێنێت.

هۆکاری ئەوەش ترسی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەیە لە شەڕێکی سەرتاسەری کە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەیەوە دەدات.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت "من لەو باوەڕە نیم کە هیچ هەڕەشەیەکی دیکە لە جیهاندا ئەوەندەی ئەوەی کەنداو جیددیتر بێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهان. لەبەرئەوە بێگوومان ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆڵێکی گەورەی دەبێت".

هەرچی ئێرانە بێمنەت دەردەکەوێت لەشەڕ و رۆژی پێنجشەممە لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی سعودیە تەنها باسی فشاری نێودەوڵەتی دەکرد، وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری کرد.

ئەو گرژییانە دوای ئەوە دێن، ئەمریکا سزای خنکێنەری سەپاند بۆ ناچارکردنی تاران کە دانوستاندن لەسەر رێکەوتنامەیەکی ئەتۆمی نوێ بکات کە بۆ ئێران هێڵی سوورە. ئەو سزایانە کارەساتن بۆ ئابووری ئێران لەکاتێکدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تاوەکو پێش ئەم هێرشەی ئارامکۆ کێشەیان نەبوو لە بەردەوامی ئەو سزایانە.

ئەم هێرشەی سەر سعودیە کە بازاڕی وزەی جیهانی هەژاند، وایکرد ئەمریکا و هەموو جیهان لەم دۆخە زەرەرمەندبێت. هێرشەکەی ئارامکۆ یاریەکەی گۆڕی و ئێستا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەکو تاران زەرەرمەندن لەم دۆخە.

لەبەرئەوەش سعودیە و ئەمریکا پەنایان بۆ لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بردووە کە دەرئەنجامەکەی هەرچی بێت رووسیا لە ئێستاوە ئامادەیە گومان بخاتە سەری.

ڤاسلی نابینزیا، باڵوێزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت "بە هەر شێوەیەک بێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی پێدەگات و ئێمە حوکم لەسەر ئەو دەرئەنجامە دەدەین".

هێشتا لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سعودیە هیچ بەڵگەیەکی نەناردووەتەوە بۆ نیویۆرک، باڵوێزی رووسیا پرسیار دەخاتە سەر شەرعیەتی کاری لیژنەکە کە تەنها لە چوار کەس پێکهاتووە.





ئەم هەواڵە 2119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad