English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعشیان ته‌قانده‌وه‌
2019-09-22 [05:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


له‌ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هێزەکانی عێراق كه‌  لە بیابانەکانی ئەنبار ئەنجامیاندا و چەندین حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعشیان ته‌قانده‌وه‌.

ئاژانسی ئاسیوشه‌یتدپرێس بڵاوی کردەوە، دوای دۆزینەوەی چەندین حەشارگەی ژێر زەوی و تونێلی چەکدارانی داعش، سەرجەمیان لەلایەن سەربازانەوە دەتەقێنرێنەوە و دەستیش بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیدا دەگیرێت.

ئەو پرۆسە سەربازییەش لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتن دایە، کە بەدرێژایی دوو مانگی رابردوو هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ پاککردنەوەی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا و باشووری کەرکووک دەستییان پێکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 6268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad