English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نها له‌ ماوه‌ی نۆ مانگ دا 156 كۆلبه‌ر به‌ ده‌ستی سوپای ئێران كوژراون
2019-09-22 [06:12 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رێکخراوى مافى مرۆڤى رۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویکردەوە لە نۆ مانگى رابردوودا ١٥٦ کۆڵبەر بەدەستى سوپاى پاسدارانى ئێران کوژراون و بریندارکراون.

بەپێى راپۆرتێکى کۆمەڵەى مافى مرۆڤى رۆژهەڵاتى کوردستان هێزەکانى سوپای پاسداران بەردەوامە لەسەر کوشتنى کۆڵبەرانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەسەر سنورەکان و ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە کۆڵبەرێکى تریان بە ناوی خالیس حەمیدزاده، ۲۲ ساڵان و خەڵکی گوندی بالولەی سەر بە شاری ماکۆ بەتەقەى هێزە ئەمنیەکان کوژران.

بە پێی ئامارى رێکخراوەکە لە نۆ مانگی ئەمساڵ تا ئێستا ۵۲ کۆڵبەر کوژراون و هەروەها ۱۰٦ کۆڵبەر بریندار بوون.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە هەر بە تەقەى هێزەکانى سوپاى پاسداران ۱۰ کاسبکار کوژراون و ۱۱ چی تریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان





ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad