English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وانه‌ی باج ناده‌ن گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2019-09-22 [06:23 AM]

ZNA – هه‌ولێر


حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشتکردنی لە وكه‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌ باجیان نەداوه‌ و وەزارەتی ناوخۆش نووسراو بۆ فڕۆکەخانەکان دەکات.

‌د. كه‌مال ته‌یب، بەڕێوەبەری گشتیی باجه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند، "رێكاری زۆر توند به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر کە باج ناده‌ن“.

ته‌یب گوتیشی:  ئەو کەسانەی باج نادەن یه‌كه‌مجار ئاگادار ده‌كرێته‌وە  ئه‌گه‌ر نەچوون، لێژنه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت و بڕی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌كرێته‌ نووسراو، ئه‌گه‌ر هەر نەچوون بۆ دانی باجەکە بۆ جاری دووه‌م  ئاگاداری ده‌كرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌و:  پاش ئاگادارکردنەوەی دووەم، سزا دەستپێدەکات و دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزارەکەدا دەگیرێت، دواتر وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە تاوەکوو گەشتکردن لە کەسانی قەرزار قەدەغە بکات.

ئه‌و روونیشی كرده‌وه‌:  ئێستا دەست بە ڕێگریکردن لە گەشتکردنی چەند کەسێک کراوە و لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆش نووسراو بۆ فڕۆکەخانەکان دەکات“.

 





ئەم هەواڵە 2641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad