ZNA – ھەولێر شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ داننان بە نۆ زانکۆی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق، شاندەکە لە سێ لێژنە پێک دێت و هەر لێژنەیەک سەردانی سێ زانکۆی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە رۆژی شەممە 21-9-2019 گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دوای سەردانیکردنی ئەو زانکۆیانە، راپۆرتی خۆی دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ داننان بە بڕوانامەی ئەو زانکۆیانە.
زانکۆکان بریتین لە؛
- زانکۆی هەڵەبجە.
- زانکۆی سۆران.
- زانکۆی زاخۆ.
- زانکۆی راپەڕین.
- زانکۆی کوردستان.
- زانکۆی گەرمیان.
- زانکۆی تەکنیکیی هەولێر.
- زانکۆی تەکنیکیی سلێمانی.
- زانکۆی تەکنیکیی دهۆک.
ئەم هەواڵە 2680جار خوێندراوەتەوە |