English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌وڵه‌تی یاسا و توركمانه‌كان داوای پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن
2019-09-22 [06:59 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سەرۆکی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی و تورکمانەکانی عێراق به‌جیا داوای پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22 ئه‌یلولی 2019، فەوزی ئەکرەم تەرزی، پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق مافی نیشتمانی و نەتەوەیی و بەرکەوتەی هەڵبژاردنی تورکمانەکانە.

فەوزی ئەکرەم داوای لە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار بدات بە تورکمانەکانه کە ”نەتەوەی سێیەمن لە عێراق“.

ئەو سیاسه‌تمەدارە تورکمانە هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو پۆستە بە تورکمانەکان نەدرێ، ئەوا ”رێگای یاسایی، دەستووریی و ئیداری دەگرینە بەر“.

پێشتریش نوری مالیکی، پەرلەمانتاری عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوای کردبوو پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی  پێ بدرێت.

 





ئەم هەواڵە 1909جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad