English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن هەورامی: دەبێ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی
2019-09-22 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە هەندێ پرسی تایبەت بە دەستوور و هەماهەنگیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ چین و توێژەکان کرد و جەختی کردەوە دەبێ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، داوایان لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کردووە، لە دروستکردنی زەمینەیەک بۆ داڕشتنی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاری پەرلەمان بن.

هه‌روه‌ها گوتیشی، نەبوونی دەستوور بووەتە هۆی ئەوەی هەڕەشەی زۆر لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بکرێت ، هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشدا، پێویستە لەگەڵ دامەزراوەکانی بەغدا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە کۆببینەوە.

هەورامی ئاشکراشیکرد، پرۆژەی چاکسازیی و زیادکردنی داهات لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیک بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێت.





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad