English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: ئەو شەڕەی ئەمریكا دەستیپێبكات كۆتاییەكەی لای ئەوان نییە
2019-09-22 [10:55 AM]

ZNA - هەولێر


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ھۆشداریدەداتە ئەمریكا لە ھەڵگیرساندنی شەڕ لە ناوچەكە و دەشڵێت، ئەگەر ئەمریكا دەستپێكی شەڕ لە ناوچەكە بێت، كۆتاییەكەی نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران كە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆیۆركە بە كەناڵی سی بی ئێسی ئەمریكی راگەیاندووە، ھەر شەڕێك كە ئەمریكا لە ناوچەكە دەستیپێبكات، كۆتاییەكەی لای ئەمریكا نییە و ھۆشداریشدەدات لە ئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕی سەربازی لە ناوچەكەدا.

لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و كشانەوەی ئەمریكاش، زەریف دەڵێت، ئەمریكا تاكلایەنە لە رێككەوتنە كشاوەتەوە، بەڵام مێزی دانوستانەكان كراوەن بۆ پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی.

 





ئەم هەواڵە 4480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad