English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ چیای قه‌ره‌چوغ تیرۆرستێك ده‌ستگیر كرا
2019-09-22 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاند، له‌ چیای قه‌ره‌چوغی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور یه‌كێك له‌ تیرۆرسته‌كان ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی فرقه‌ی 14 و به‌هاوكاری فه‌وجی یه‌كه‌می لیوای 50 توانرا یه‌كێك له‌ تیرۆرسته‌كان له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور ده‌ستگیر بكرێت، وتیشی، كرده‌وه‌كه‌ به‌ بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌ و زانیاری هه‌وڵگری ورد ئه‌نجام دراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش له‌ ئێستادا له‌ چیای قه‌ره‌چوغ خۆیان مه‌ڵاس داوه‌.

روونی كرده‌وه‌، ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ به‌ ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراوه‌، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا.

 





ئەم هەواڵە 3256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad