English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا شێوەی خەڵاتەکانی باشترینەکان نمایش دەکات 
2019-09-22 [12:05 PM]

ZNA – ھەولێر




یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) شێوەی خەڵاتەکانی ئاشکرا کرد کە بڕیارە سبەی بدرێتە باشترین یاریزانەکان . 

سبەی کاتژمێر (٩ , ٣٠) بەکاتی ھەرێمی کوردستان ئاھەنگی فیفا بۆ باشترین یاریزانەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا سازدەکرێت. 

پێگەی فەرمی فیفا رایگەیاند ، ھەر چوار خەڵاتە گەورەکە کە بریتیە لە (باشترین یاریزان پیاو ، باشترین یاریزانی کچ ،باشترین راھێنەری تیپی پیاوان ، باشترین راھێنەری تیپی ئافرەتان ) ھەمان خەڵات وەردەگرن . 

شێوەی ئەم جامەی ئەم جارە کە دەدرێتە باشترینەکان لە شێوەی ئەو جامە وەرگیراوە کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانی ساڵی ١٩٣٠ دراوەتە ھەڵبژاردەی ئۆرگوای . 

ئەوەی جێگەی باسە ، ھەر سێ یاریزان میسی و رۆنالدۆ و ڤان دایک رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٩ . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad