English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ: رووداوەكەی سماقوڵی بە مەبەست نەكراوە و خەریكە چارەسەر دەبێت
2019-09-22 [12:12 PM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رووداوی تەقەكردن لە بارەگاكان دوورە لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەشڵێ، رووداوەكەی بازگەی سماقۆڵی بە مەبەست و نەكراوە خەریكە چارەسەر دەبێت. روونیشی دەكاتەوە، كە گۆڕانكاری لە پۆستە حكوومییەكاندا دەكرێت.

ڕێبەر ئەحمەد، لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "لێكۆڵینەوە لە رووداوی تەقەكەرانی بارەگاكانی پارتی و یەكێتی بەردەوامی هەیە، هەر كەس و لایەنێكیش لە پەشت رووداوەكان بـێت، بە گوێرەی یاسا سزا دەدرێت، چونكە رووداوی لەم چەشنە دوورە لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها رووداوەكەی سماقوڵی بە مەبەست نەكراوە و هیچ دەستێكی لەپشتەوە نەبووە، كە رووداوێكی نەخوازراو بووە و بابەتەكە خەریكە چارەسەر دەبێت".

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەشی دا: "لە كاتێكی دیاریكراو گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكوومییەكانی تر بەردەوام دەبێت لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و قایمقام و یەكە ئیدارییەكان، كە بە گوێرەی پێویست گۆڕانكارییەكان ئەنجام دەدرێن و ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك لە شوێنەكەی بووبێت، دەگۆڕدرێت".





ئەم هەواڵە 3139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad