English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 ڤیدیۆیی.. کوردێک بووە پاڵەوانی بۆکسێنی جیھان
2019-09-22 [01:25 AM]

ZNA – ھەولێر



ڕودی قاسم کوڕە کوردێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و خاوەنی چەندین خەڵات و ناسناوی گەورەیە لە پاڵەوانیەتییەکانی یاری بۆکسێندا.

ڕودی دوای بڕینی ١٢ قۆناغی سەختی یاری کردن بە سەرکەوتووانە، توانی بەسەر یاریزانی ھەنگاری سوڵتان سزابو سەرکەوتن بەدەست بێنێت و ئاڵای کوردستان لەناو یاریگاکە بەرز بکاتەوە و ببێت بە پاڵەوانی بۆکسێنی جیھان.

شایەنی باسە ڕودی قاسم ماوەی ١٣ ساڵە یاری بۆکسێن دەکات و لەو ماوەیەشدا ١٤ جار لەسەر ئاستی جیھان بۆتە پاڵەوان و ٨ جاری دیکەش لەسەر ئاستی بەرلین پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

لە ئێستاشدا ڕودی خۆی ئامادە دەکات تا بەشداری لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئەمریکادا بکات و لەتواناشیدایە کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ناسناوی پلەی یەکەم بکات.

سەرچاوە | کوردستان تی ڤی 
 





ئەم هەواڵە 7336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad