English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چۆنیه‌تی هێرشه‌كه‌ی حوسیه‌كانی بۆ سه‌ر سعودیه‌ ئاشكرا كرد
2019-09-23 [05:52 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن په‌ره‌یان به‌ مووشه‌كه‌كانیان داوه‌ بۆ مه‌ودایه‌كی دوورتر  توانیوویانه‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ بۆردوومان بكه‌ن".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌  كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "CBS"ـی ئه‌مه‌ریكی، راگه‌یاند"حوسییه‌كان چه‌كه‌كانیان له‌ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشتووتری یه‌مه‌نه‌وه‌ چنگ كه‌وتووه‌ كه‌ به‌ پاره‌ی سعوودیه‌ و له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌یدا كڕیبوونی".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ حوسییه‌كان خاوه‌نی شاره‌زایی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوون، ئه‌وه‌ش رێگای بۆ خۆشكردوون ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستیان چاكیبكه‌نه‌وه‌ و پێشیبخه‌ن".

له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌ بۆردوومانی راسته‌وخۆی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ، زه‌ریف ده‌ڵێت: "سعوودیه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تێوه‌گلانی ئێرانی له‌و هێرشه‌دا پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ كه‌ دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌ ئامانج".

 





ئەم هەواڵە 4456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad