English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێدەكات
2019-09-23 [06:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی نیویۆرک 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەشداری سەرکردە و نوێنەری 193 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوەکە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات و گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی ئێران و بازرگانی نێودەوڵەتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

هەڵگورد ساڵەیی، بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆل لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی شاندی عێراق، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیویۆرک".





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad