English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی باڵا ده‌ستگیر كرا و سه‌رۆكی حزبه‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات
2019-09-23 [07:04 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێکی باڵای كه‌ركوك  بە تۆمەتی گەندەڵی و بە بڕیاری دەستەی دەستپاکی دەستگیر کرا و سه‌رۆكی حزبەکەشی هه‌ڕه‌شه‌ له‌حكومه‌ت ده‌كات.

رۆژی یەکشەممە 22ئه‌یلولی 2019، قایمقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک، فەلاح یایجلی، کە لە نەتەوەی تورکمانە ،  بەتۆمەتی گەندەڵی و چاوپۆشین لە دەستدرێژیکردنە سەر زەوییەکانی شارەوانی  دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە،  ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتار و سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی فەلاح یایجلی کردووە و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانیش ده‌كات.

ئەرشەد ساڵحی هۆشداریی داوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی و رایگەیاندووە، ”ئارامگرتنی تورکمانەکان کۆتایی دێت، بەرامبەر ئەو سته‌مانەی لێمان دەکرێ دەستەوەستان ناوەستین و دەست بە خۆپیشاندان دەکەین

نتيجة بحث الصور عن فلاح یا جیلی قائم مقام كركوكي





ئەم هەواڵە 7741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad