English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
2019-09-23 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند و شانۆكار (ئەنوەر شێخانی) 

خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆکاری ناسراوی گەلەكەمان (ئەنوەر شێخانی) بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەتێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەكەین.
 ھونەرمەند وشانۆكار (ئەنوەر شێخانی)ساڵی (1951)لە دایك بووە و لەتەمەنی(19)ساڵیدا دەستی بە كاری شانۆیی كردووە، لە ساڵی(1970)ئەندامی تیپی پێشڕەوی سەر بە سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بووە و دواتر بەڕێوەبەری هونەری كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی/ مەڵبەندی گشتی بووە.
ھەڤاڵی ناوبراو لە ساڵی(1991) رۆڵی دیاری ھەبووە لە دامەزرێنەراندنی كۆمەڵەی هونەرمەندانی كوردستان/ هەولێر و، لەساڵی(1992) یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی تەلەفزیۆنی كوردستان(Ktv).

ھونەرمەند ئەنوەر شێخانی ماوەیەک سكرتێری گشتی رێكخراوی هونەرمەندانی كوردستان بووە و کەسایەتیەکی دیاری بواری شانۆ و دراما و فیلمی كوردی بوو و، لەو رێگایەوەش خزمەتێكی زۆری بەو بوارە كردووەو خاوەن ئەرشیف وگەنجینەیەكی هونەری تایبەت بەخۆیەتی و، چەندین خەڵاتی رێزلێنانی ناوخۆیی و بیانیی پێ بەخشراوە.

 بێگومان كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە زیانێكی گەورەیە بۆ هونەرو شانۆی كوردیمان، ئومێدەوارین هاوخەمیی هونەرمەندان وشانۆكارانی هاوپیشەی هونەرمەندی كۆچكردوو مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوەوگشت لایەك بێت.
   جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
23/9/2019





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad