English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا: هێرشی سەر ئارامکۆ خاڵی وەرچەخانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاسته
ژان ئیف لۆدریان، وەزیری درەوەی فەرەنسا
2019-09-23 [09:58 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هێرشەکەی سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە بە خاڵی وەرچەرخان لە ناوچەکە دادەنێت.

ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە نیویۆرک رایگەیاند: پێویستە سنوورێک بۆ کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دابندرێت و بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە هەوڵی گفتوگۆ دانووستانیش بدرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هێرشەکەی سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە‌ی بە خاڵی وەرچەرخان لە ناوچەکە دانا و گوتیشی بۆ ئەوەی وەڵامێکی بە کۆمەڵی هێرشەکە بدرێتەوە، پێویستە زانیارییەکانی پشت هێرشەکە ئاشکرا بکرێن.





ئەم هەواڵە 2059جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad