English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێرانییەکان لە تورکیا لە خانووکڕین پێش عێراقییەکان کەوتن
2019-09-23 [10:20 AM]

ZNA - هەولێر


ئێرانییەكان بۆ كڕینی خانووبەرە لە توركیا پێشبڕكێ لەگەڵ عێراقییەكان دەكەن و بە پێش عێراقییەكان دەكەون.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی تایبەت بە كەرتی خانوو لە توركیا، دەركەوتووە كە ئێرانییەكان لە ماوەی مانگەكانی رابردوو، زیاترین خانوویان لە شارەكانی توركیا كڕیوە، بەجۆرێك ھەر لە سەرەتای ئەمساڵ 3 ھەزار و 135 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە.

ئێرانییەکان بەمەش بە پێش عێراقییەكان دەكەون و ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بەو یەكانەی كە ساڵی رابردوو كڕیویانن بەرێژەی سەدا 89 بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.

خانووکڕین لە تورکیا بۆ ئەمانە رێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببنە خاوەنی رەگەزنامەی توركی و لەوێ لە كارەكانیان  بەردەوام بن.

ئامارەكان دەریدەخەن، وڵاتەكە لە سەرەتای ئەمساڵدا توانیویەتی 28 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بفرۆشێتە كڕیارە بیانییەكان.





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad