English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھەواڵێکی خۆشی پێدەگات 
2019-09-23 [11:22 AM]

ZNA – ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە پێش رووبەروو بوونەوەی یانەی ڤیاریال لەگەڕی شەشەمی خولی لالیگای ئیسپانی ، یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بەدەستھێنایەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، عوسمان دیمبلی فەڕەنسی بەتەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووتەوە و بەشداری یاری نێوان ھەردوو بەرشەلۆنە و ڤیاریال دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھێلی پێشەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی رابردوو بەدەست زۆری پێکانەوە دەیناڵاند ئەمەش وایکردبوو ئەنجامەکانی یانەکە زۆر باش نەبێت و ھاندەران لەم بارودۆخەی یانەکە نارازی بن ، بە گەڕانەوەی دیمبلیش بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دیمبلی لە یاری یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بیلباو تووشی پێکان ھات و بەگەڕانەوەشی ھێلی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ھێزێکی زیاتری پێدەبەخشرێتەوە . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad