English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ناحیه‌ی چه‌مانكێ تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ته‌قیيەوە و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا
2019-09-23 [11:47 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و له‌ كاتی باركردنی به‌نزین له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكا نه‌وتییه‌كان، ئۆتۆمبێلیكی تانكه‌ری تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی گڕ ده‌گرێت و له‌ ئه‌نجام كرێكارێكی كۆمپانیاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

له‌مباره‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ له‌ لێدوانێكی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ یه‌ك له‌ كرێكاره‌كانی كۆمپانیاكه‌مان كه‌ یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی بووه‌ له‌ كۆمپانیا، سه‌رقاڵی به‌نزین تێكردن بووه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكی تانكه‌ری تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی درووستبوونی شۆرت له‌ ناو تانكه‌ره‌كه‌، به‌نزینه‌كه‌ی ناوی گڕ ده‌گرێت و دواتر تانكه‌ری ئۆتۆمبێله‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و كرێكاره‌كه‌ش له‌ ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

كرێكاره‌كه‌ ناوی كامیران حه‌جییه‌ و ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی زاویته‌یه‌.

دوای ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ و گیانی له‌ ده‌ستدانی، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستراوه‌ته‌وه‌.

 

KTV





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad