English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە نوێیەکەی براد پێت دەستپێکێکی لاوازی هەیە
2019-09-23 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی Ad Astra کە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، براد پێت، رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، دەستپێکێکی لاوازی هەبووە لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سێ هەزار و  460 هۆڵی سینەمایی، توانی 19.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت، لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی 50 ملیۆن دۆلارە.

 

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی جێمس گرایە و جگە لە براد پێت، لیڤ تایلۆر، تۆمی لی جۆنس و جۆن ئۆرتیز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

ئەم بەرهەمە لە جۆریف یفیلمەکانی خەیاڵی زانستییە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی کەشتیوانی ئاسمانی رۆی مکبراید.





ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad