English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لە خانووە رووخاو و کەلاوەکان دەژین
2019-09-23 [12:09 PM]

ZNA-هەولێر


کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، کە زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لە خانووە رووخاوەکان دەژین.

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، سێ هەزار و 700 کەلاوە و خانووی رووخاو لە عێراقدا هەن، کە زۆرینەیان کەوتوونەتە بەغدا و بەسرە.

عەلی بەیاتی هەروەها رایگەیاندووە، زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لەو خانووە رووخاو و کەلاوانە لەبارودۆخێکی دارایی و تەندروستیی خراپدا دەژین.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریی لە دەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە و تێکدانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خەڵکانە داوە و رایگەیاندووە، تێکدانی ئەو شوێنانە دەستدرێژیکردنە بۆ سەر مافی مرۆڤ، چونکە دابینکردنی شوێنێکی نیشتەجێبوون، مافێکی دەستووریی هاووڵاتییانە.

بڵاو کردنەوەی ئەو بەیاننامەیە لە کاتێک دایە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2019، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چین رایگەیاند، عێراق چوارەم دابینکەری نەوتی جیهانە و دووەم زۆرترین بڕە نەوتی یەدەگی لە سەر ئاستی جیهان هەیە، دوای سعودیە.

بەپێی ئامارە حکوومییەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 31 ملیۆنە.

 





ئەم هەواڵە 1972جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad