English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هێرشی هێزەکانی ئەفغانستان بۆ سەر حەشارگەیەکی تالیبان نزیکەی ٣٥ کەس کوژران
2019-09-23 [01:17 AM]

ZNA - هەولێر


بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە هێرشی شەوی ٢٢ی ئەیلوولی هێزە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئەفغانستان بۆ سەر حەشارگەیەکی تالیبان لە ویلایەتی هیلمەند، لانیکەم ٣٥ کەسی ناسەربازی کوژران.

دەگوترێت ئەم کەسانە لە مەراسیمێکی بووک‌گواستەنەوە لە نزیک حەشارگەی تالیبان بوونە.

عەتائوڵڵا ئەفغان، ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی هیلمەند گوتوویەتی ژمارەی کوژراوانی سڤیل ٣٥ کەسن، بەڵام عەبدولمەجید ئاخوندزاده ئەندامێکی دیکە ئەنجمومەنەکە دەڵی ٤٠ کەس بە هۆی هێرشەکەوە کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە راپرۆتیکدا رایگەیاندووه ٢٢ ئەندامی تالیبان کوژراون و ١٤ کەسیش دەستگیر کراون کە دووژنی بیانیشیان لە نێودایە.  دەگوترێت چەند کەسێکیان ئەندامی گروپی ئەلقاعیدە بوونە.

گروپی تالیبانیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە لە هەڵمەتی شەوی رابردووی سوپای ئەفغانستان، ١٨ کەس لە سەربازانی ئەم سوپایە و چەند کەسێکی سڤیل کوژراون.

ویلایەتی هیلمەند دەکەوێتە باشووری ئەفغانسان و بنکەی سەرەکیی طالیبانی ئەفغانستانە و تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەی مووسا قەلعە روویان داوە.





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad