English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شتیگن باس لە دوورخستنەوەی ڤالڤێردی دەکات 
2019-09-23 [01:27 AM]

ZNA – ھەولێر



تێرشتیگن گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت ، پێویستە لەسەرمان بەھێزتر بین و کارێکی سروشتیشە لەسەرەتای وەرز رووبەرووی ھەندێک کێشە ببیتەوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی شتیگن رایگەیاند : سەیرکردنی دواوە ھیچ سوودێکی نابێت و پێویستە سەیری پێشەوە بکەین و بیر لە یارییەکانی داھاتوو بکەینەوە . 


شتیگن گووتیشی : ڤالڤێردی کارێکی زۆر باش لەگەڵ تیپەکەی دەکات و ئەوەی پێویستە لەسەرمان کار بکەین بۆ ئەوەی خاڵی یارییەکان بەدەست بھێنین و بگەڕێینەوە ئاستی راستەقینەی خۆمان . 

شتیگن راشیگەیاند : جیاوازی نێوان ئێمە و یانەی ریال مەدرید زۆر نییە تەنھا چوار خاڵە ، لەبەر ئەمە لەتوانامان دا ھەیە قەرەبووی ئەو خاڵانە بکەینەوە و ھەوڵدەدەین سبەی سێشەممە ئاستێکی بەرز لە بەرامبەر یانەی ڤیال ریال پێشکەش بکەین و سێ خاڵ یارییەکە بەدەست بھێنین . 

بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەی بەرشەلۆنە دەنگۆیەکی زۆر ھەیە کە ڤالڤێردی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی کەتەلۆنی دورو دەخرێتەوە ، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad