English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رماندا ده‌گیرێت
2019-09-23 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌ماڵی خاوه‌ن نۆرینگه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمان-دا ده‌گرێت كه‌به‌بێ مۆڵه‌ت و ‌به‌شێوه‌یه‌كی نازانستی له‌ شوێنی گه‌رم و رێگه‌پێنه‌دراو عه‌مباری كردووه‌‌.

 

ئاریان هه‌ورامی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌كان و ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ماڵی خاوه‌ن نۆرینگه‌یه‌ك و به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست بڕێكی زۆر ده‌رمان عه‌مباری كردووه‌‌.

 

وتی؛ هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت پێویسته‌ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی دیاریكراودا عه‌مبار بكرێت، كه‌ئه‌و پله‌ش له‌ ده‌رمانێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت تا زیان به‌‌پێكهاته‌ و گیراوه‌كانی‌ ده‌رمانه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت كه‌لێی دروستكراوه‌، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك عه‌مباركردنی ده‌رمان له‌ ماڵه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، له‌كاتی عه‌مباركردنیدا پێویسته‌ مۆڵه‌ت له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگیرێت.

 

وتیشی؛ خاوه‌ن نۆرینگه‌كه‌ كاوانته‌ر و ژێرقادرمه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی و دایكی بۆ عه‌مباركردنی ده‌رمانه‌كان به‌كارهێناوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان و یاسا و رێنماییه‌كانیشه‌، بۆیه‌ پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خاوه‌ن نۆرینگه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی پشكنراو ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گیرا.

 

هه‌روه‌ك وتیشی؛ بڕێكی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌ندێكی‌ (MOH)ه‌ و به‌وه‌ناسراوه‌ نابێت له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كڕینی و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت و تایبه‌ته‌ به‌نه‌خۆشخانه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌م‌ نۆریگه‌دا هه‌بووه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن به‌وجۆره‌ ده‌رمانه‌وه‌.

 

ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانانه‌دا گیراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad