ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ده‌ستوری سوریا پێكهاتووه و ماوه‌یه‌كی دروورودرێژه چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كرا، له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا له جنێڤ كۆده‌بنه‌وه.
له‌جنێڤ گۆتێرێس به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریا كۆده‌بێته‌وه، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وای ده‌بینێت كه‌وا ئه‌م هه‌نگاوه چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كۆتاییهێنانی شه‌ڕی سوریا دروست ده‌كات كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامه.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 6583جار خوێندراوەتەوە |