English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕونکردنەوەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە
2019-09-23 [06:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سەبارەت بە دەنگۆی هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشت ڕووداوەكه‌ی به‌رده‌م باره‌گای توركمانی نەبووە وەک لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، وتیشی، هەولێر  ئارامە و پاراستنی تەواوی بارەگا و پارتە سیاسیەکان لە ئەستۆی پۆلیسی هەولێرە و ڕێگە نادرێت بە هیچ لایەن و بەرەیەک پشێوی بنێتەوە لەو شارە.

پۆلیسی هه‌والێر وتی، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی  هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لەلایەن چەند دەزگایەکی میدیایی و ڕاگەیاندنەوە، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەڕێز لیوای ماف عه‌بدلخالق ته‌لعه‌ت وتی، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی شوفێرێکی تەکسی دەیەوێ ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی ڕابگرێت، دەمەقاڵی لە نێوان شۆفێری تەکسیەکە و پاسەوانانی بەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی دروست دەبێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کەوا هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشت ئەو ڕووداوە نەبووە وەک لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئارامی شاری هەولێر و وتی هەولێر  ئارامە و پاراستنی تەواوی بارەگا و پارتە سیاسیەکان لە ئەستۆی پۆلیسی هەولێرە و ڕێگە نادرێت بە هیچ لایەن و بەرەیەک پشێوی بنێتەوە لەو شارە.

خۆشبەختانە، دوای ڕووداوەکە بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانراوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بناسرێتەوە و شۆفێری تەکسیەکە دەستگیر بکرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵی دەستیپێکردوە..





ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad