English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بە مەبەستی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2020 داهات و خەرجی وەزارەتەكان كۆدەكاتەوە
2019-09-24 [05:52 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كه‌ تێداهاتووه‌، وەزارەتی دارایی روونی كردۆتەوە ، بە مەبەستی ئامادەكردنی بودجەی خەمڵێندراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2020 ، دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان و دەستەكان بوودجەی خەمڵێندراوی (خەرجی و داهات ) ئامادە بكەن.

هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌دا جەخت له‌وه‌ كراوەتەوە ، كه‌ دەبێت وەزارەتەكان لەسەر ئاستی وەزارەت لیژنەیەك پێك بهێنن، پێویستە بودجەی خەمڵێندراوی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكان و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكان ئامادە بكرێت و تاوەكو 11ی 10ی 2019 بنێدرێت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە.

ئاماژە بەوەشكراوە ، كە لە رێگەی دوو فۆڕمی تایبەت بە داهات و خەرجی زانیاریەكان بنێردرێنەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە، جەختیش كراوەتەوە بۆ هەر كەم و كوڕییەك لە دواكەوتنی ئەو زانیاریانە، ئەوە دیوانی وەزارەتەكان بەرپرس دەبن. هه‌روه‌ها  وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەتی پلاندانان كردووە هەماهەنگی بكەن لە ئامادەكردنی بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2020.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند:  داواكردنی داهات و خەرجی وەزارەتەكان بۆ ئامادەكاری بودجەیە، ده‌شڵێت،  ئامادەكاریەكانی ئامادەكردنی بوودجەی خەمڵێندراوی ساڵی 2020 دەستی پێكردووە، یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی دارشتنی بودجەش پەیوەندارە بە داهات و خەرجی بۆیە دەبێت وەزارەتەكان ئەو بابەتە ئامادە بكەن".





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad