English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی قوتابییان ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەرز رادەگرێت
2019-09-24 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


یەکێتیی قوتابییانی کوردستان دووەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە رێوڕەسمێک، بەرز رادەگرێت.

یادکردکردنەوەکە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 25ـی ئەیلوولی 2019 لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، بەڕێوە دەچێت.

رێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لەژێر ناوی ”ریفراندۆم، سپێدەی سەربەخۆیی گەلێک“ ئەنجام دەدرێت.

رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەرکەوت زیاتر لە %92ـی هاووڵاتییانی کوردستان دەیانەوێ کوردستان لە عێراق جیا بکرێتەوە و سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە سەرۆک بارزانی رێبەرایەتی و جەختی لەسەر ئەنجامدانی دەکردەوە، بە ڕای زۆرینەی سیاسەتمەدارانی کورد رووداو و شۆڕشێکی گەورەی نەتەوەیی بوو لە مێژووی گەلی کوردستان و تا هەتایە کوردستانییەتی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکان دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی سەلماند.

 





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad