English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ : ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستپاكانه‌ خه‌لاتی نۆبڵ ببه‌خشرێ له‌ هه‌موو كه‌س شایسته‌ترم
2019-09-24 [06:31 AM]


دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، لەهەموو كەس شایستەترە بۆ ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەربگرێت، كە جەختیكردەوە، خەڵاتەكە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش ناكرێت .

ترامپ لەپەراوێزی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان راشیگەیاند، ئەگەر بەدەستپاكانە بیبەخشن، ئەوە دەكرێت لەسەر چەندین كارو كردەوە خەڵاتی نۆبڵم پێببەخشن، بەڵام ئەوان واناكەن.

ترامپ باسی بەخشینی خەڵاتەكەی كرد بە باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەساڵی ٢٠٠٩، كە وەك سوپرایزێك وابوو لەدەرەوەی هەموو پێشبینییەكانەوە بوو.

بەگوێرەی قسەی لیژنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ: لە نەرویج ، بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە ئۆباما بەرانبەر بە هەوڵە بەدەرەكانییەتی لەپێناو بەهێزكردنی دیبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی لەنێوان گەلاندا بووە.

ترامپ لەو بارەوە وتی: ئۆباما هەر دوای هاتنی بۆ كۆشكی سپی خەڵاتەكەیان پێبەخشی، تەنانەت خۆشی هیچ بیرۆكەیەكی نەبوو لەسەر هۆكاری بەخشینەكەی.

ترامپ ئەو قسانەی لەپەراوێزی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و لەكاتی دیدارێكی هاوبەشی لەگەڵ عوماران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان كرد .
 





ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad