English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی بانكی ناوه‌ندی: مامەڵە نەكردن بەم جۆرە دۆلاره‌ نایاساییه‌
2019-09-24 [07:02 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


 بە پێی بەدواداچوونێك ده‌ركه‌وتووه‌ لە هەندێك شوێن مامەڵە بەو 100 دۆلاریانە ناكرێت كەوا لە ساڵی 1996 چاپكراون، بانكی ناوەندیش روونكردنەوە دەدات و كارەكە بە نایاسایی وەسف دەكات بێ ئاگایی خۆیان له‌و كاره‌ راده‌گه‌یێنێت.

 زاگرۆس ئەحمەد، هاوڵاتیەكی شاری هەولێرە بە باسی راگەیاند: بەهۆی فرۆشتنی خانوو هەندێك 100 دۆلاری چاپكراوی ساڵی 1996ی لابووە، لە زۆر شوێن لێیان وەرنەگرتووە، ده‌شڵێت، ئەو دۆلارانە كێشەی كۆن و دڕاو و ساختەیان نەبوو، لە چەندین شوێن وەریان نەدەگرت، بە تایبەت لە هەندێك خواردنگە و بە تایبەت تر لە پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل"،  به‌شێک له‌ نوسینگه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش لە پشت كێشە دروستكردنن بە ‌مامه‌ڵه كردن‌ به‌و جۆرە‌ 100 دۆلارییانه‌وه‌.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت: هیچ جۆرە دراوێكی دۆلار لە عێراق وهەرێمی كوردستان رەتنەكراوەتەوە، لای ئێمە لە هەولێر و لای بانكی ناوەندی عێراقیش هیچ كێشەیەك نیە و دۆلاری چاپی 1996 و هەموو دۆلارەكانی تریش مامەڵەیان پێوە دەكرێت".

ئه‌وروونی كردەوە، هەندێك لە سەڕافەكان و بانكەكان كێشەیان بۆ مامەڵەكردنەكە دروستكردووە، ده‌شڵێت،  "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە مامەڵەكردنی هیچ جۆرە دۆلارێك رانەگیراوە، ئەوەی دەكرێت بەرامبەر دۆلاری چاپی 1996 تەنها هەندێك سەڕافەكانن ئەوەش كارێكی ناقانونیە و زیان لە بازاڕ دەدا".

ساڵح جەختی كردەوە:  ئەو دۆلارەی كە ساختەبێت ئەوە مامەڵەی پێوە ناكرێت ئەوانی تر مامەڵەیان بەردەوامە، ئەگەر دۆلار كۆن بووبێت یان دڕابێت، ئەوە كەمتر لە نرخی خۆی لە نێو دۆلار فرۆشان وەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر دۆلارەكە ساختە نه‌بێت و بێ كێشە بێت بگوترێت مامەڵەی پێوە راگیراوە ئەوە دوورە لە راستی و ئێمە لێی بەرپرس نین".

بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان گوتیشی: ئەگەر دراوێك لە بازاڕ هەڵبگیرێتەوە یان كاری پێ نەكرێت، ئه‌وه‌ بانكی ناوەندی هیچ قسەیەك ناكات پارەكە لە بازاڕ وەردەگرێـت و جارێكی تر نایخاتەوە نێو بازاڕ".

 





ئەم هەواڵە 3241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad