English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژێكی ئەم هەفتەیە كرایە پشووی فەرمی
2019-09-24 [08:51 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە رۆژێكی ئەم هەفتەیە لە شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، بكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكوومییەكان.

جەلیل ئیبراهیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای داقووق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی قەزای داقووق بڕیاریدا كە ڕۆژی چوارشەممە 25/9/2019، بكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكوومییەكانی سنووری قەزای داقووق، جگە لە دامودەزگا ئەمنییەكان، بەبۆنەی یادی کۆچی دوایی ئیمام زەینولعابدین، بڕیاری پشووەكە بەهۆی ئەوەیە كە خەڵكێكی زۆر سەردانی مەزارگای ئەو ئیمامە لە داقووق دەكەن.

شارۆچکەی داقووق سەر بە پارێزگای كەركووكە و بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ناوەندی كەركووك و لە كورد و توركمانی شیعە و عەرەب پێكدێت و بەشێكی بەرچاو لە كوردانی كاكەیی لە سنووری شارۆچكەكەن و لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە شارۆچكەكە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیركراوە.





ئەم هەواڵە 8164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad